لە فەرەنسا فڕۆکەیەکی بچووک کەوتە خوارەوە: ٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووک لە شاری پیرینیس وڵاتی فەرەنسا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
فیلیپ تابارۆت، وەزیری گواستنەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووک لە ناوچەی پیرینیسی فەرەنسا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ڕاهێنەر و ٣ خوێندکاری قوتابخانەی نیشتمانیی فڕۆکەوانی مەدەنی (ENAC) بوون.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا، فڕۆکە تاک بزوێنەرەکە کە زۆرجار لەلایەن یانە فڕینەکانەوە بەکاردەهێنرێت، ئێوارەی یەکشەممە لە بەرزی ١٢٠٠ مەتر لە ناوچەی ئاریجە لە باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا دۆزرایەوە. هەروەها تەرمی چوار سەرنشین لەگەڵ داروپەردوودا دۆزرایەوە.
داواکاری گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری رووداوەکە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.
ئەمڕۆ بەیانی ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.